بڕیارە کەناڵێکی نوێی تەلەفزیۆنی لە رۆژی 8ی مارس تایبه‌ت به ژنان به‌ناوی "JIN TV" بكرێته‌وه.
ساكار عه‌بدوڵا عه‌زیز به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی كه‌ناڵی ژن تیڤی له هه‌رێمی كوردستان، له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌وه بۆ ماڵپه‌ڕی NRT2 وتی: "رۆژی 8ی مارس، كاتژمێر 10ی به‌یانی بۆ ماوه‌ی 4كاتژمێر، كه‌ناڵه‌كه ده‌ست به په‌خشی ئه‌زموونی ده‌كات".
وتیشی: "ئاژانسی سه‌ره‌كی كه‌ناڵه‌كه له وڵاتی هۆڵه‌ندایه، رۆژانه به شێوه‌زاری سۆرانی و كرمانجی و زمانی توركی به‌رنامه‌كانی پێشكه‌شده‌كات و له داهاتووشدا به‌زمانی عه‌ره‌بیش په‌خشده‌كات".
سه‌باره‌ت به خاوه‌ندارێتی كه‌ناڵه‌كه ساكار عه‌بدوڵا ئاشكرایكرد كه "كه‌ناڵی "ژن تی ڤی" سه‌ربه ڕێكخراوی نه‌وایه، كه ڕێكخراوێكی تایبه‌ت به ژنانه له ئه‌وروپا، ئامانجی كه‌ناڵه‌كه گرنگیدانه به‌توانا و خه‌باتی ژنان، له‌بواری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و رۆشنبیری گشتی".