ڤیدیۆ.. لەئەنجامی بۆردومانی تورکیا سێ هاوڵاتی لە عفرین شەهید بوون

لەدرێژەی پەلامارەكانی توركیا بۆ سەر شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان و بە ئامانجگرتنی مەدەنییەكان، دوو هاووڵاتی و كارمەندێكی تیمە پزیشكییەكانی شارەكە شەهید بوون.

میدیاکانی یەپەگە بلاویان کردەوە، ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا شارۆچكەی جەندرێسی سەر بە عەفرینیان بۆردومان كرد و بەهۆیەوە شیار حەجی عەبدۆ كارمەندی تیمە پزیشكییەكان شەهید بوو.

لەلایەكی دیكەشەوە دوو هاووڵاتی بەهۆی تۆپبارانی سوپای توركیا بۆ سەر گوندەكانی ناحیەی مۆباتا شەهدی بوون كە یەكێكیان تەمەنی 75 ساڵ و ئەوەی دیكەشیان تەمەنی 86 ساڵ بووە.







PM:11:58:06/03/2018