شەوی ڕابردوو کچێکی 16 ساڵان لە قەڵادزە خۆی سوتاند و ڕێژەی سوتاویەکەشی 100%.
ئه‌مشه‌و كاتژمێر 2:15 خوله‌ك له گه‌ڕه‌كی ئاشتی كچێك به‌ناوی ( ف . م . و) له دایك بووی ساڵی 2002، پیشه‌ی كچی ماڵ، له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیاندا به نه‌وت به هۆكارێكی نادیار خۆی سوتاند.
لە ڕاگەیەندراوی پۆلیسدا هاتووە كه به گوێره‌ی ڕاپۆرتی پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی قه‌ڵادزێ ڕێژه‌ی سوتاویه‌كه‌ی %100 و به هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌شیه‌وه به‌ڕێكرا بۆ سلێمانی.
دوای ڕووداوه‌كه ده‌ستبه‌جێ مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی قه‌ڵادزێ گه‌یشته شوێنی مه‌به‌ست بۆ لێكۆڵینه‌وه و گه‌یشتن به هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی ڕووداوه‌كه، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش به‌رده‌وامه.
ئەمیر حەسەن