حیزبی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ، "ئێران و به‌کرێگیراوه‌کانی به ئه‌نجامده‌ری تێرۆری یەکێک لە فەرماندەکانیان" ده‌زانن.
حیزبی دیموکراتی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا سەبارەت بە کوژرانى یەکێک لە فەرماندەکانیان ڕایگەیاندووە، "لەدواى لێکۆڵینەوەمان لە تیرۆری فەرماندە قادر قادری ده‌رده‌که‌وێ که ناوبراو له ده‌ره‌وه‌ی ماشێنه‌که‌ی ده‌سڕێژی لێ کراوه و زیاتر لە ٢٠ گولـلـەی پێوەبووە".
ئەوەشی تیادا هاتووە، "ئه‌و کادره ناسراوه‌ی حیزبی دیموکرات کێشه‌ی شه‌خسیی له‌گه‌ڵ هیچ که‌س و لایه‌نێک نه‌بووه، هه‌روه‌ها به لە‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕاستییه‌ش که کۆماری ئیسلامی له دوو ساڵی ڕابردوودا، چه‌ندین پیلانی تیرۆریستیی له هه‌رێمی کوردستان له دژی بنکه‌کان و تێکۆشه‌رانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات به‌ڕێوه‌بردوون، ئێمه ڕژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و به‌کرێگیراوه‌کانی به ئه‌نجامده‌ری تێرۆری ئه‌و تێکۆشه‌ره‌ی حیزبمان ده‌زانین".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "ته‌رمی ئەو فەرماندەیە له‌لایه‌ن پۆلیسەوە بۆ نه‌خۆشخانه‌ی ڕانیه گوێزراوه‌تەوە و لێکۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌که هه‌م له‌لایه‌ن پۆلیس و هه‌م له‌لایه‌ن ده‌زگای ئه‌منیه‌تی حیزبی دیموکراتی کوردستانه‌وه ده‌ستیپێکردوه".
ئەو فەرماندەیە ناوی قادر قادرى خەڵکى پیرانشارە و ماوەى ٣٥ ساڵە پێشمەرگەى حدک بووە و لەم ساڵانەى دواییدا بووەتە فەرماندە.
ئەمەش لە دواى ئەوە دێت، كاتژمێر ٤ی ئیواره‌ی ڕۆژی ١ی ئەم مانگەش، له سه‌نته‌ری قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر (بنه‌سڵاوه) لەڕێی بۆمبی چێندراوەوە بەرپرسێکی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کرایە ئامانج، بەهۆیەوە بەرپرسەکە برینداربوو، کەسێکی تریش بەناوی سەباح ڕەحمانی دوای ماوەیەک مانەوەی لە نەخۆشخانە بە برینداری، گیانی لەدەستدا.