حاجیاوا...گەنجێک لە ئاودا خنکا

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی گەنجێک دۆزرایەوە و پۆلیس دەڵێت لە ئاودا خنکاوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند "ئەمڕۆ کاتژمێر ٣ی دوای نیوەڕۆ تەرمی گەنجێکیان هێنایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە بەناوی ( ڕ.ع.خ ) تەمەن ( ١٧ ) ساڵ لە ڕەگەزی نێر پیشەی خوێندکار دانیشتوی ناحیەی حاجیاوا سەربە قەزای ڕانیە".

لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسدا هاتووە کە ئەو گەنجە بە مەبەستی گەشتکردن و مەلەکردن لەگەڵ هاوڕێکانی دەچێت بۆ ئاوەکانی نزیک گوندەکانی پوکە و زنگزنگە سەربە ناحیەی حاجیاوا دواتر لە ئاودا خنکاوە.

پۆلیس وتوشیەتی "ڕێکاری یاسایی گیرایەبەر و تەرمەکەی گوێزرایەوە بۆ پزیشکاری دادوەری ڕانیە بۆ ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی. مەلەفی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە. لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە".



PM:05:25:07/03/2018