لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، هەریەکە
لە یانەکانی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیاو مانچستەرسیتی ئینگلتەرا، توانیان سەرکەوتن بۆ
قۆناغی داهاتووی خولەکە بەدەست بێنن .
لەیەکەم یاریدا یانەی مانچستەرسیتی هەرچەندە ٢-١ بە یانەی بازلی سویسری
دۆڕان، بەڵام توانی بە سودوەرگرتن لە یاری چوون سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو بەدەست
بێنێت و بە ئەنجامی ٥-٢ هەردوو یاریەکە بباتەوە.
دوو گۆڵی بازل ئەلیۆنسی و لانگ تۆماریان کردوو تاکە گۆڵەکەی مانچستەرسیتیش
یاریزانی بەرازیلی گابرێل خیسۆس تۆمارکرد.
لە دووەم یاریدا یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵیا بردنەوەیەکی گرنگی لەسەر حسابی
یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی بە دەستهێناو دوای ئەوەی ١- ٠ لە گێمی یەکەم لە دواوەبوو،
توانی ٢-١ یاریەکە بباتەوەو بە ئەنجامی هەردوو یاریەکە ٤-٣ شکست بە یانە
ئینگلیزیەکە بێنێت.
هەردوو گۆڵی یۆڤانتۆس یاریزانان" دیبالاو هیگواین تۆماریان کردوو تاکە
گۆڵەکەی تۆتنهامیش مین سۆن تۆماری کردەوە.