میوزیک ژەنی ناسراوی یۆنانی و جیهانی ناسراو، یانی، پارچه میوزیكێكی خۆی پێشكه‌شی هاوڕێ كوردەكانی و گەلانی سووریا ده‌كات.
له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك)دا، یانی پارچه میوزیكێكی تێكەڵی لە كلاسیكی جیهانی ژەنیوە و ڤیدیۆكەی پێشكەشی گەلی سووریا و هاوڕێی كوردەكانی كردووە.
یانی نووسیویەتی "پێشكه‌شه به گه‌لی سووریا و هاوڕێ كورده‌كانم".
ئه‌و میوزیكژه‌نه به‌ناوبانگه، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆكه‌ی، په‌یامێكیشی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی به به هێزی گه‌لی كورد داوه ده‌ڵێ "هه‌ستم به به‌هێزی ئێوه كردووه".
یانی، له ساڵی 1954 له یۆنان له‌دایك بووه، به یه‌كێك له میوزیكژه‌نه به ناوبانگ و به ئه‌زموونه‌كانی جیهان داده‌نرێت.