یوسف محەمەد: دەمانتوانی بە ئاسانی پەنا بۆ چەک بەرین

د. یوسف محەمەد لەشاری ڕانیە لەدیداری دەروازەی ڕاپەڕیندا رایگەیاند مانەوەی ئەم دەسەڵاتە لاوازە و بەزیوە مەترسیدارە و وتی "کاتێ لەپردێ گەڕاندیانمەوە دەمانتوانی بەئاسانی پەنا بۆچەک بەرین".

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌  د.یوسف محەمەدسەرۆکی دەست لەکارکێشاوەی پەرلەمان، لەدیداری دەروازەی ڕاپەڕیندا رایگەیاند لەڕاپەڕیندا کەس ناتوانێت باسی کاک نەوشیروان نەکات، وتیشی "دوای ڕاپەڕین یەکێتی پارتی ڕێککەوتن خاک دابەشبکەن‌و قۆرخکاری سیاسی‌و ئابوریش هاتەکایەوە".

لەبارەی گەڕاندنەوەی لە بازگەی پردێ لە ڕابردوودا وتی "کاتێ لەپردێ گەڕاندیانمەوە دەمانتوانی بەئاسانی پەنا بۆچەک بەرین".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە ڕیفراندۆم لوتکەی "شکستی" ئەم دەسەڵاتە بوو، وتی "مانەوەی ئەم دەسەڵاتە لاوازە و بەزیوە مەترسیدارەو ساڵی 2018 ساڵی گۆڕانکارییە".

ڕێکخراوی (چرای چەوساوەکانی ڕاپەڕین )ئەم دیدارەی سازکرد بوو بەبۆنەی یادی ڕاپەڕینەوە، لەسەرەتای دیدارەکەدا فانۆسی بێ نەوت پێشکەشی نوێنەرانی چوار حیزب "یەکێتی و گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتو" کرا وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بەدەسەڵاتی دوای ڕاپەڕین.



PM:10:45:10/03/2018