قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت دواین زانیاری سه‌باره‌ت به‌ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌به‌غداوه ئاشكراده‌كات، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "كاری لیژنه هونه‌رییه‌كان به‌كۆتاهاتوه‌و هیوادارین به‌زوترینكات موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ڕه‌وانه بكرێت".
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له‌میانی به‌سه‌ركردنه‌وه‌و كردنه‌وه‌ی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاریی له‌شاری سلێمانی و له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "له‌لایه‌ن عیراقه‌وه چه‌ند لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌وردبینی له‌لیستی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران گه‌یشتونه‌ته هه‌رێم".
وتیشی "لیژنه‌كان وردبینیان له‌لیستی موچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران كردوه، ئێمه‌ش پێمانوابوه به‌و هه‌نگاوه‌ی به‌غدا بۆ وردبینیكردن له‌لیستی موچه زیاده‌بوه، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ش لاریمان نه‌بوه‌و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌ماهه‌نگیمان كردون".
قوباد تاڵه‌بانی باسی له‌وه‌شكرد، كاری لیژنه وردبینیه‌كان به‌رده‌وامن، "هیوادارین موچه‌كه‌ی به‌غدا به‌ر له‌جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمدا دابه‌شبكرێت".
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌وه‌شی ڕونكرده‌وه، هه‌موو هه‌وڵی حكومه‌تی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسیه‌كان به‌و ئاڕاسته‌یه‌یه تاوه‌كو بتوانرێت به‌ر له‌مانگی نۆی ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامبدرێت.
له‌وه‌ڵامی پرسیاری ڕۆژنامه‌واناندا سه‌باره‌ت به‌واده‌ی كۆنگره‌ی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان، قوباد تاڵه‌بانی به‌پێویستی زانی به‌زوترینكات یه‌كێتیی كۆنگره‌ی خۆی سازبكات، ئه‌وه‌شی وت "له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێز‌و خۆشه‌ویستیم بۆ سه‌ركردایه‌تی ئێستای یه‌كێتی، به‌ڵام ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه‌ی ئێستا هه‌یه ماوه‌كه‌ی به‌سه‌رچوه، بۆیه ده‌بێت به‌زوترینكات یه‌كێتیی كۆنگره‌ی خۆی ببه‌ستێت و خۆی نوێبكاته‌وه".
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌تاپۆكردنی خانوه بێتاپۆكان له‌هه‌رێم كرد‌و جه‌ختیكرده‌وه، "له‌ئێستادا بڕیاری تاپۆكردنی خانوه بێتاپۆكان دراوه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی ده‌كه‌ونه سنوری گونده‌كان، ئامانجیش لێی ئه‌وه‌بوه هاوڵاتیان سودمه‌ندبن و ببنه خاوه‌نی شوێنی نیشته‌جێبونی خۆیان".