فەرهاد پیرباڵ دەستگیرکرا

ئەمڕۆ یەكشەممە پۆلیسی هەولێر بەتۆمەتی تەشهیركردن و سوكایەتی كردن، فەرهاد پیرباڵ، نوسەری دیاری شاری هەولێری دەستگیركرد.

پۆلیسی هەولێر، بەتۆمەتی تەشهیر پێكرد و سوكایەتی كردن و ناوزڕاندن لەسەر داوای داواكای گشتی فەرهاد پیرباڵ نوسەر و مامۆستای زانكۆی بەپێی ماددەی (226)ی یاسایی سزادانی عێراقی دستگیر كرد.

لەگرتەیەكی ڤیدیۆیدا دەردەكەوێت فەرهاد پیرباڵ نوسەر و مامۆستای زانكۆ، هێرش دەكاتە سەر مونا قەهوەچی، پەرلەمانتاری بەرەی توركمانی  لەپەرلەمانی كوردستان و هاوسەرەكەی، دواتریش لەڕێگەی راِگەیەنراوێكەوە ئەو پەرلەمانتارە ڕایگەیاند كە ئەوان بەرامبەر پیرباڵ لە دڵدا نیە.



PM:05:02:11/03/2018