قائیمقامیه‌تی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان ئاگاداری دانیشتووانی ناوچه‌كه‌یان ده‌كات له رۆژی 15-3-2018ه‌وه دابه‌شكردنی نه‌وت ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
قائیمقامیه‌تی ده‌ربه‌ندیخان لە ڕوونکردنەوەیەکدا كه وێنه‌ی بۆ "سپی میدیا" نێردراوه ئاگاداری ئه‌و هاوڵاتیانه ده‌كاته‌وه كه له لیستی مادده‌ی ١٤٠ و موته‌فه‌ریقه‌كانن، رۆژی پێنجشه‌ممه 15-3-2018 ده‌ست ده‌كرێته‌وه به‌دابه‌شكردنی نه‌وت كه ژماره‌یان هه‌زار 800 هاوڵاتیه له شوێنی دیاریكراو له ته‌نیشت تێرمیناڵی ده‌ربه‌ندیخان و به‌رده‌م په‌یمانگا و به‌رده‌م هۆڵی شه‌هید عه‌به‌ی دێفاته (هۆڵی بۆنه‌كان) ئه‌وه‌ش دوا ده‌رفه‌ته.
هه‌ر به‌پێی ئاگادارییه‌كه هه‌موو هاوڵاتیه‌ك پێویسته ناسنامه‌ی كه‌سی (ئه‌سڵی نه‌ك كۆپی) له‌گه‌ڵ ئه‌و پسوڵه‌یه‌ی له قائیمقامیه‌ت وه‌ریگرتووه له‌گه‌ڵ خۆیدا بهێنێت بۆ شوێنی دابه‌شكردنی نه‌وته‌كه به پێچه‌وانه‌وه بێبه‌ش ده‌بێت له وه‌رگرتنی نه‌وت
هاوکات بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی لەڕاگەیەنراوێكدا كە وێنەیەكی دەست "سپی میدیا" كەوتووە، رایگەیاندووە، دابەشکردنی نەوت بەردەوامە و ئەمڕۆ 12ی ئازاری 2018 نەوت لە مەڵبەندی چواری قەزای سەنتەری سلێمانی دابەشكراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، دابەشكردن لەگەڕەكەكانی کارێزەوشک، ئاشتی و مامۆستیان دەبێت.