لەبارەی دیاریکردنی سنوری نێوان هەرێم و بەغداوە ڕوونکردنەوە دەرێت

فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رەتیدەكاتەوە كە هەولێر و بەغدا لەسەر دیاریكردنی سنووری نێوان هەرێمی كوردستان رێككەوتبن.

یەحیا رەسول، وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكان هاوبەشەكان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند، "ئەو هەواڵانە راست نین كە باس لە رێككەوتنی حكومەتی ناوەند و حكومەتی هەرێم دەكەن لەسەر دیاریكردنی سنووری نێوان هەرێمی كوردستان و ناوەند لەسەر بنەمای هێڵی شین و نەگەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە و ئاسایش بۆ (ناوچەكانی) پێش سەپاندنی یاسا".

لێدوانی وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكان دوای ئەوەهات كە چەند ماڵپەڕێك هەواڵی ئەوەیان بڵاوكردەوە كە گوایە حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەغدا لەسەر دیاریكردنی سنووری نێوانیان رێككەوتوون.



PM:11:37:12/03/2018