وادەی ناردنی موچەی پەروەردە و تەندروستی ئاشكراكرا

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمای عێراق ڕایدەگەیەنێن، لەكۆبونەوەی هەرسێ‌ سەرۆكایەتیەكەی عێراقدا، حەیدەر عەبادی وادەی ناردنی موچەی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی ئاشكرا كردوە.

مەسعود حەیدەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەهەژماری خۆی وادەی ناردنی موچەی پەروەردە و تەندروستی لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عێراق ئاشكرا دەكات و دەڵێت "لە كۆبوونەوەی رۆژی پێنج شەممە بەرواری 1ی ئازاری 2018 سێ سەرۆكایەتێكە كە بۆ ماوەی چوار كاتژمێر چەندین تەوەرمان لەگەڵ سەرۆك وەزیران تاوتوێ كرد سەرۆك وەزێران بەڵێنی دا كە تاوەكو 15ی ئەم مانگە كە دەكاتە پێنج شەممەی داهاتوو مووچەی وەزارەتەكانی پەروەردەو تەندورستی هەرێم بنێرێت و فرۆكەخانەكان بكرێنەوە بەرووی گەشتە ئاسمانییەكان".
 
مەسعود حەیدەر نوسیویشیەتی "داخستنی فرۆكەخانەكان كاریگەری نەرێنی و خراپی هەبووە لەسەر ئابووری هەرێم لەماوەی رابردوو. هەر لە كۆبوونەوەكە تەئكیدمان كردەوە لە زەرورەتی رێزگرتن لە دەستووری عێراق و چارەسەركردنی هەموو كێشەكانی نێوان ھەرێم و بەغداد بە كێشەی ناوچە كوردستانێكانی دەرەوەی هەرێمیش لەسەر بنەمای دەستوور".

ئەوەش لەكاتێكدایە هەر ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێكدا حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند "15ی ئەم مانگە فڕۆكەخانەكانی هەرێم دەكرێنەوە".



PM:01:56:13/03/2018