دوای ڕاگرتنی بۆ ماوەی مانگ و نیوێک ئێوارەی ئەمڕۆ پەخشی کەناڵی کەی ئێن ئێن دەستپێدەکاتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست "سپی میدیا" کەوتووە ئێوارەی ئەمڕۆ کاتژمێر 6 بەکاتی هەرێمی کوردستان بە وەرزێکی نوێوە کەناڵی "کەی ئێن ئێن"ی زمانحاڵی بزوتنەوەی گۆڕان دەست بە پەخش دەکاتەوە.
دەستپێکردنەوەی پەخشی کەناڵەکە لەسەر ماگی دەستکردی نایلسات بە فریکوێنسی 11678 دەبێت.
کەناڵی کەی ئین ئێن شەوی 31ی 1ی 2018 پەخشی خۆی ڕاگرت و لە ڕاگەیەندراوێکیشدا ڕایگەیاند "به‌هۆی كێشه‌ی ته‌كنیكیه‌وه له كاتژمێر 12 ئه‌مشه‌وه‌وه په‌خشی به‌رنامه‌كانمان بۆماوه‌یه‌كی كاتی ڕاده‌گیرێت، به‌لێن ده‌ده‌ین له‌داهاتوو یه‌كی نزیكدا به وه‌رزێكی نوێوه ده‌ست پێدهكهیهنهوه سوپاس بۆ پشتیوانی‌و خهمخۆروی دڵسۆزی ئێوه‌ی بینه‌رو هه‌مو ئه‌وانه‌ی له‌ماوه‌ی ڕابردوودا پشتیوان‌و هاوكاربوون له‌سه‌ر خستنی ئه‌م كاره‌دا".