لەناحیەی حاجیاوا سەر بەقەزای ڕانیە تەرمی هاوڵاتیەک دۆزرایەوە و لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستیپێکردووە.
کەمێک لەمەوبەر لەناحیەی حاجیاوا سەر بەقەزای ڕانیە تەرمی هاوڵاتیەک دۆزرایەوە و لە ئێستادا پۆلیس و ئاسایش لە شوێنی رووداوەکەن و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە.
بەوتەی شایەتحاڵان لە نزیک رووداوەکە، ئەو کەسەی کوژراوە کێشەی کۆمەڵایەتی هەبووە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەزانراوە کێ کوشتوویەتی و لەسەر چی کوژراوە.
ئەمیر حەسەن