وێنە.. مۆنیکا بیلۆتشی خانمە " گەرمەکە " بە ستایڵێکی نوێوە دەردەکەوت

مۆنیکا بیلۆتشی ئاکتەر و نمایشکاری جیهانی بە ستایڵێكی تەواو جیاوازەوە دەردەکەوێت.

مۆنیکا بیلۆتشی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بەشێوەیەکی زۆر جیاواز دەردەکەوێت کە بەتەواوی جیاوازە لە دەرکەوتنەکانی تری.
مۆنیکا بەجلێکی ئاڵاو واڵای زۆر سەرنجڕاکێشەوە دەردەکەوێت و هەوادارانی سەرسام دەکات.

مۆنیکا لە دایکبووی شاری " تیشیتا دی کاستیلۆ"ی ناوەڕاستی ئیتالیایەو لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا وێنەی خۆی لەچوارچێوەیەکی سنورداردا بڵاودەکاتەوەو دواتر وردە وردە ناوبانگێکی گەورە لە ساڵی ١٩٨٨ ەوە لەسەر ئاستی ئەورپا دروستدەکات.

لە ساڵی ١٩٩١ ەوەو روودەکاتە دنیای نواندن و لەچەندان فلمی گەورە گەورەدا بەشداری دەکات. لەساڵی ٢٠٠١دا گۆڤارێکی بەناوبانگ وەک ٢١ هەمین ئافرەتی گەرم و جوانی ١٠٠ ئافرەتی جیهانی هەڵبژێردرا.

لە ساڵی ١٩٩٦ ژیانی هاوسەری لەگەڵ ئەکتەری بەناوبانگ فینسنت کاسل ژیانی هاوسەری پێکهێناو بوونە خاوەنی دوو کچ، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٣ دا لەیەک جیابوونەوە.

مۆنیکا بیلۆتشی بەیەکێک لە ناودراترین ئەکتەرو نمایشکاری جیهانی هەژمار دەکرێت.



PM:09:53:16/03/2018