ئەردۆغان دەیەوێت هێرش بکاتە سەر هەرێم

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند "هێزەکانمان تەنیا لەعەفرین ناوەستن، بەڵکو ئۆپراسیۆن دژی شەڕڤانان بەدرێژایی سنوری تورکیا و سوریا بەردەوامدەبێت و دواتریش دەچینە باکوری عێراق".

ماڵپەڕی سکاینیوز بڵاویکردەوە کە ئەردۆغان وتویەتی "دوای عەفرین ئۆپراسیۆنەکەمان بەردەوامدەبێت بۆ گرتنی منبج، قامیشلۆ، کۆبانێ و سەرێکانی".

ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشداوە "داوام لە حکومەتی عێراق کردوە کە رێگە بدات لەباکوری عێراقیش دژی گەریلاکانی پەکەکە چالاکی ئەنجامبدەین".

تورکیا ماوەی 59 رۆژە ئۆپراسیۆنێکی دەستپێکردوە بۆ داگیرکردنی عەفرین و دوێنێش 18ی ئازاری 2018 سەربازانی تورکیا و هاوپەیمانەکانی چوونە ناو عەفرینەوە.



PM:05:39:19/03/2018