بەمەبەستی پاراستنی جەژنی کە سبەی ٢٠ ئازار ئاگرەکەی دەکرێتەوەو، رۆژانی داهاتووش ئاهەنگ دەگێڕدرێت، هێزێکی دژە تیرۆر گەیشتە شاری کەرکوک.
.
ماڵپه‌ری فه‌رمی یه‌كێتی بڵاویكردۆته‌وه كه هێزی دژەتیرۆرلەشاری سلێمانییەوە بەئامانجی پاراستنی پێكهاتەكانی كەركوك گەیشتنە شارەكە و هێزەكە لەناو شاری كەركوك ئەركی تایبەتی خۆیان بۆ پاراستنی پێكهاتەكانی كەركوك جێبەجێ دەكەن .
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌دێت دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر زۆرینه‌ی هێزه ئه‌منیه كوردیه‌كان له‌شاره‌كه خرانه‌ده‌ره‌وه‌و كورد له‌و شاره زۆر پۆستی هه‌ستیارو گرنگی له‌ده‌ستدا .
ئەمە یەکەمجارە لەدوای ١٦ ی ئۆکتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ ەوە هێزێکی ئەمنی هەرێم بچێتە ئەو شارە.