حكومه‌تی هه‌رێم له‌باره‌ی پێداچوونه‌وه به‌موچه‌و دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 12 روونكردنه‌وه ده‌دات و وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تیش رایده‌گه‌یه‌نێت "پێداچوونه‌وه به‌موچه‌ی فه‌رمانبه‌راندا ده‌كه‌ین".
ئه‌مڕۆ سێشەممە 20ی ئازاری 2018، سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌میدیاكانی نزیك له‌پارتی رایگه‌یاند "ئه‌و موچه‌یه‌ی دراوه هی مانگی 11ی 2017یه، ئه‌گه‌ر هەیە په‌له بكرێت و موچه‌ی مانگی 12 لەکاتێکی نزیکدا بدرێت.
له‌باره‌ی دابه‌شكردنی دوو موچه به فه‌رمانبه‌ران، دزه‌یی روونیكرده‌وه، كه باسی دوو مووچه ده‌كرێت، مه‌به‌ست له‌وه‌یه موچه‌ی مانگی 12 زووتر بدرێت بۆئه‌وه‌ی دوا نه‌كه‌وێت، ره‌نگه ئه‌و حاڵه‌ته بێته پێشه‌وه، به‌ڵام "له‌راستیدا تاوه‌كو رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتوو ناتوانم هیچ رایه‌ك بده‌م ته‌نها ئه‌وه‌یه پێداچوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كرێت و هه‌وڵ ده‌درێت بژێوی هاووڵاتیان و مووچه‌خۆران باشتر بكرێت".
وتیشی "من ناتوانم بڵێم موچه زیاد ده‌بێت، له‌كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو ئه‌مه تاوتوێ ده‌كرێت، به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه له‌به‌غداوه هاتووه، راسته شایسته داراییه‌كانی هه‌رێم نییه وه‌كو خۆی، چونكه هه‌رێم زۆر له‌وه زیاتر شایسته‌ی هه‌یه، به‌پێی یاسای بودجه‌ش بێت ده‌بوایه 128 ملیار دینار بۆ چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی و خانه‌نشینان بێت، به‌ڵام ئه‌و بڕه نه‌هاتووه".
سه‌فین دزه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ده‌بوایه به‌غدا زیاتر له 450 ملیار دینار ره‌وانه بكات، به‌ڵام 317 ملیار دیناری ناردووه.
له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌ی داهاتی نه‌وتیش، وته‌بێژی حكومه‌ت وتی "پاره‌كه هه‌مووی به یه‌ك وه‌جبه نایه‌ت، تاوه‌كو هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌وه‌ی له‌وه‌زاره‌تی دارایی داخڵی خه‌زێنه‌ی حكومه‌ت كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێستا له‌به‌رده‌ستی حكومه‌ته، بزانین به چ شێوه‌یه‌ك ده‌كرێت پێداچوونه‌وه بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بژێوی مووچه‌خۆران تۆزێك باشتر بكرێت".