قایمقامی قه‌زای چۆمان شەهیدبوونی چوار گەنجەکە کە لەلایەن فڕۆکەکە جەنگیەکانی تورکیاوە بۆردومان کرابوون دەخاتە ئەستۆی پەکەکە و داواش دەکات ناوچەکە چۆڵ بکەن.
ئه‌حمه‌د قادر، قایمقامی قه‌زای چۆمان بە ده‌نگی ئه‌مریكا ڕاگەیاندووە "كاتژمێر(٣٠؛١) خوله‌كی شه‌وی ڕابردوو فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا له گوندی سه‌ركانی دۆڵی باڵه‌یانیانی قه‌زای چۆمانی سه‌ر به‌پارێزگای هه‌ولێر بۆردومانی بنكه و باره‌گاكانی پارتی كرێكارنی كوردستانیان كرد، به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌و بۆردومانه‌دا چوار گه‌نجی سڤیل شه‌هید بوون كه به‌مه‌به‌ستی گه‌شت كردن له‌خانوویه‌كدابوون".
قایمقامی قه‌زای چۆمان گەریلاکانی په‌كه‌كه‌ی تۆمه‌تباركردوە و به‌هۆكاری كوشتنی ئه‌و چوار هاوڵاتیه‌ی دەڵێت "بوونی باره‌گاكانی په‌كه‌كه پاساوی توركیایه بۆ بۆردومان و هێرشه‌كانیان بۆیه ئه‌مجاره‌ش داوایان لێده‌كه‌ین، چیتر ژیانی خه‌ڵكی سڤیل نه‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه و ئه‌و گوندانه چۆڵ بكه‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه وڵاتی خۆیان و سه‌رئێشه و مه‌ترسیمان لێدوربخه‌نه‌وه".
ئاشکراشیکرد "له‌ڕێگای فه‌رمیه‌وه ئه‌و داوایه‌مان لێنه‌كردوون واته بۆیه له‌ڕێگای ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه داوامان لێكردوون، چونكه ئه‌وان لای ئێمه لایه‌نێكی فه‌رمی نین، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش له‌ڕێگای ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه داوایان لێده‌كه‌ین دوربكه‌ونه‌وه له‌و ناوچانه و بنكه و باره‌گاكانیان به‌رنه‌وه وڵاتی خۆیان كه توركیایه،با له‌وێ خه‌باتی خۆیان بكه‌ن نه‌ك لێره(٢٠)گوندیان داگیركردووه و سه‌ر ئێشه و مه‌ترسیان بۆ سه‌ر هاوڵاتیانی ئه‌و گوندانه دروست كردووه".