بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک گٶڕدرا

حکومەتی عێراق لە رێگای وەزارەتی ناوخۆوە، بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک کە پشکی کوردە گۆڕی و کوردێکی تری لە جێگای دانا.
 
ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 22/3/2018 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک لەراگەیاندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، کە عەمید عەلی کەمال وەکو فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک و دامەزراوەکان دەستبەکاربووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی کەرکوک لەراگەیاندراوەکەیاندا هاتووە "لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیس ئاڵوگۆری پۆستەکە کراوە لەنێوان عەمید عەلی کەمال و عەمید خەتاب عومەر فەرماندەی پێشووی پۆلیس".

عەمید عەلی کەمال بەرەچەڵەک کوردەو لەدایکبووی قەزای خانەقینە، پێشتر بەڕیوەبەری بەشی بەدواداچوونی پۆلیسی کەرکوک بووە.
 



PM:09:58:22/03/2018