قەرەیڵان زانیاری نوێ لەسەر ئۆچ ئالان بڵاودەکاتەوە

موراد قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە ڕایگەیاند " شاندێکی هاوبەشی تورکیا و ڕوسیا چوونەتە ئیمرالی و زەختیان لە عەبدوڵا ئۆجالان کردووە بۆ ئەوەی بەرخۆدانی عەفرین بووەستێنێت".

لەمیانەی بەشداربوونی لە بەرنامەیەکی ڕادیۆی دەنگی وڵات، موردا قەرەیلان، ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پارتی کرێکارانی کوردستان-پەکەکە، دەربارەی دوایین دۆخی عەبدوڵا ئۆجالان، وتی " داگیرکەری تورک وەک چۆن سیاسەتێکی فاشیزمیی بەڕێوەدەبات، هەتا ئێستا ئەو سیاسەتە لە ئیمرالی بەشێوەیەکی چڕ بەڕێودەبات، شەڕی گەورە لە ئیمرالییە، لەبەرامبەر ئەوەشدا بەرخۆدانی زۆر بەواتا، مێژوویی و ئینسانیی لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە پێشخراوە".

موراد قەرەیلان، ئاشکرایکرد " داگیرکەری تورک لەگەڵ ڕوسیا، ڕێککەوتنێکی ستراتیژییان ئەنجامداوە، بۆ ئەوەی بەرخۆدانی عەفرین بووەستێنن، بە شاندێک چوونەتە ئیمرالی و فشاریان خستووەتە سەر ڕێبەر ئاپۆ و ئەو داوایان لێکردووە، بەڵام ڕێبەر ئاپۆ ئەوەی ڕەتکردووەتەوە، لەوچوارچێوەیەدا سیستمی ئەشکەنجەیان لە ئیمرالی زیاتر کردووە".

دەشڵێت: ئەمە دۆخێکی زۆر گرنگە، زۆر بەئاشکرا دەردەکەوێت کە دەوڵەتی تورک بەتەواویی دوژمنایەتییەتی بەرفراوانی دژی گەلەکەمان پێشخستووە، بۆ ئەوەی بەرخۆدانی گەلەکەمان بشکێنێت، لەگەل چەندین ‌هێز ڕێککەوتنی ئەنجامداوە.

ئەو ئەندامەی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە، ڕاشیگەیاند: ئەمە دەریدەخات کە دوژمن لەبەرامبەر بەرخۆدانی گەلەکەمان چەنێک تەنگاوبووە، هەموو ڕێ و ڕێبازێکی گرتووەتەبەر، بۆ ئەوەی بتوانێت ئەو بەرخۆدانە بشکێنێت، لەوباوەڕدام لەڕۆژانی داهاتوودا، هەنێک زانیاریی دیکە بۆ ڕایگشتیی بڵاوبکرێنەوە.

هەر لە قسەکانیدا، قەرەیلان ئاشکراشیکرد: زانیاری نوێمان لەسەر دۆخی ڕێبەر ئاپۆ وەرگرتووە، بەڵام نامەوێت لێرە هەمووی ئاشکرابکەم، چونکە دەبێت بەڕێوەبەرانی تەڤگەرەکەمان بەشێوەیەکی فەرمیی و بە نووسراو لێدوانێک لەوبارەیەوە بڵاوبکاتەوە و هەموو گەلی ئێمە و ڕایگشتیی لێ ئاگادار بکاتەوە.



PM:07:26:24/03/2018