لەبارەی كۆچی دوایی كۆسرەت ڕەسوڵەوە ڕوونكردنەوە دەدرێت

شەوی ڕابردوو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ئینتەرنێت هەواڵی كۆچی دوایی كۆسرەت ڕەسوڵ جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان بڵاوبووەوە و لەو بارەیەوە ڕوونكردنەوە دەدرێت.

مەسعود مەلا هەمزە، سكرتێری ڕۆژنامەوانی كۆسرەت ڕەسوڵ بە میدیاكانی یەكێتیی ڕاگەیاندووە كە دەنگۆی كۆچی دوایی جێگری یەكەمی سكرتێری یەكێتیی نیشتمانی كوردستان دوورە لە ڕاستییەوە و ناوبراو تەندروستی باشە.

لە چەند مانگی ڕابردوودا بەهۆی تێكچوونی ڕەوشی تەندروستییەوە كۆسرەت ڕەسوڵ، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی لە هەرێمی كوردستانەوە بەرەو نەخۆشخانەیەكی وڵاتی ئەڵمانیا گواسترایەوە و دوای چارەسەركردنیشی گەڕایەوە هەرێمی كوردستان و پزیشكەكانی ڕایانگەیاند كە ڕەوشی تەندروستی جێگیرە و چارەسەری پێویستی بۆ كراوە.



AM:09:18:27/03/2018