سووپای تورکیا چوونەناو تەلرەفعەت و فڕۆکەخانەکەی داگیرکرد

ئەمڕۆ سووپای تورکیاو ئۆپزسیۆنە ئیسلامییە هاوپەیمانەکانی چوونە نێو شاری تەلرەفعەت و فرۆکەخانەی " مننخ " کە هێزەکانی رووسیا و هێزەکانی سوریای دیموکراتی تێدا جێگیر بوو.

میدیاکانی و روانگەی سوری مافی مرۆڤ ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە چوونی سووپای تورکیا بۆ نێو شاری تەلرەفعەت بەپێی رێککەوتنی رووسیاو تورکیا بووە. تەلرەفعەت دەکەوێتە باشووری رۆژهەلآتی عفرین لەدوای داگیرکردنی عفرینەوە خەڵکێکی زۆری کوردی ئاوارەی عفرین روویان لە تەلرەفعەت و شارۆچکەی شەهبا کردووەو ئێستا بەهۆی هاتنی سووپای تورکیا و چەکدارانی ئیسلامی هاوپەیمانیان مەترسی لەسەر ژیانیان دروستبووە.

هەرچەندە دوێنێ بروسک حەسەکە ئەو پڕوپاگەندانەی بەدرۆخستەوە کە سوپای تورکیا پێشڕەویان کردبێت، بەلآم ئەمڕۆ میدیاکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هێزەکانی سووریای دیموکراتی پاشکشەیان لە تەلرەفعەت کردووە.

رۆژی ١٨ ی ئازار شاری عفرین دوای نزیکەی دوو مانگ بەرگریکردنی شەڕڤانان و خەڵکەکەی لە ئەنجامدا لەلایەن سووپای تورکیاو هاوپەیمانانی داگیرکراوە نزیکەی ٢٠٠ هەزار هاولآتی ئاوارەبوون.  



PM:04:19:27/03/2018