میدیایەکی ناسراوی روسیا ئەو دەنگۆیانەی بەرپرسانی تورکیا رەتدەکاتەوە کە تەلرەفعەت لە باشوری رۆژهەڵایەتی عفرین کۆنترۆڵکرابێت.
كه‌ناڵی "رووسیا توده‌ی" ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه، گوایا شارۆچكه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌ت له سنووری پارێزگای حه‌له‌ب كه‌وتۆته ده‌ست هێزه‌كانی سوپای توركیا و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری.
ئه‌و كه‌ناڵه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، هێزه میللییه‌كانی سه‌ر به حكوومه‌تی سووریا هێشتا له‌ناو ته‌ل ره‌فعه‌ت ماون و، سه‌رانسه‌ری ئه‌و شارۆچكه‌یه له‌ژێر كۆنترۆڵی ئه‌واندایه و، دۆخی ناوشار ئارامه، هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ش له‌ڕاستییه‌وه دوورن، كه باس له كۆنترۆڵكردنی ئه‌و شارۆچكه‌یه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانیانه‌وه ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رووسیا توده‌ی، 10 پاسی نه‌فه‌رهه‌ڵگر چه‌كدارانی هێزه ئاسمانییه‌كانی سه‌ر به سوپای سووریای گواستۆته‌وه ناوه‌ندی ته‌ل ره‌فعه‌ت و، به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌نگی سه‌ربازی به‌ڕێكه‌وتوون، بۆئه‌وه‌ی پشتیوانی به هێڵه‌كانی به‌رگری بده‌ن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، سوپای توركیا و میلیشیا هاوپه‌یمانه‌كانی، رایانگه‌یاند، ئه‌مڕۆ توانیویانه ته‌واوی ناوچه‌ی ته‌ل ره‌فعه‌ت كۆنترۆڵ بكه‌ن، كه ده‌كه‌وێته ده‌وروبه‌ری حه‌له‌ب، له باكووری سووریا.
ئەمڕۆ رۆژنامه‌ی ده‌یلی سه‌باحی توركیی، بڵاویكرده‌وه، هێزه‌كانی توركیا چوونه‌ته ته‌ل ره‌قعه‌ت و ئاڵای توركیای تێدا هه‌ڵكراوه.