نوێنەرایەتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق (یونامی) نیگه‌رانی خۆی ده‌خاته‌ڕو له‌ئاست ئه‌و راپۆرتانه‌ی باس له توندوتیژیی هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ن دژبه خۆپیشانده‌رانی شارەکان هه‌رێمی كوردستان.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا (یونامی) کە ئەم ئێوارەیە بڵاوکرایەوە " مافی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی ئاشتییانه، یه‌كێكه له مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مرۆڤ و بناغه‌ی سیسته‌می دیموكراتییه و یه‌كێكه له رێگا گرنگه رێپێدراوه‌كانی جه‌ماوه‌ر بۆ ده‌ربڕینی بیروڕاكانیان، هه‌ربۆیه ده‌سه‌ڵاتداران به‌رپرسن له زامنی مانه‌وه‌ی ئه‌و مافه به شكۆمه‌ندی و ده‌بێ رێگا بدرێت كه هاوڵاتیان به‌كاری بهێنن."
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتوه " له به‌رامبه‌ردا هاوڵاتیانیش هه‌مان به‌رپرسیارێتییان هه‌یه له گره‌نتیی موماره‌سه‌كردنی ئه‌و مافه به به‌رپرسیارێتییه‌كی یاساییانه له‌ڕێی دوركه‌وتنه‌وه له به‌كارهێنانی توندوتیژی و تێكدانی داموده‌زگاكان".
ئەو بەیاننامەیە لە کاتێکدایە کە خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم لە چوار رۆژی رابردوودا لە ناوچەکانی هەولێر و دهۆک خۆپیشاندەران رووبەرووی توندوتیژی جۆراو جۆر بوونەتەوە.