میدیاکانی گۆڕان رایانگەیاند " یەکێتی هەڕەشەی نانبرین لە فەرمانبەران دەکات و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیرانیش لەژێر فشاردا دەیەوێت کۆتایی بە خۆپیشاندانەکان بهێنێت".
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست KNN كه‌تووه، "یه‌كێتی ژورێكی عه‌مه‌لیاتی پێكهێناوه‌و خودی قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات. ژماره‌یه‌ك له‌و به‌رێوه‌به‌ره گشتیانه‌ی له‌پشكی یه‌كێتین، ئه‌ندامی ئه‌و ژووره‌ن‌و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه كۆبونه‌وه‌ته‌وه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیای گۆڕان "له رێگه‌ی به‌رێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانیه‌وه، سه‌رجه‌م به‌رێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌و لێپرسراوی به‌شه‌كان‌و سه‌ندیكا پزیشكیه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه، كه له رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه ده‌وام ده‌ستپێبكه‌نه‌وه له‌سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كان. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێك دراوه به‌سه‌ر جه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره گشتیه‌كان، له ئه‌گه‌ری پابه‌ند نه‌بوونی هه‌ر به‌رێوه‌به‌رو لێپرسراوی به‌شێك به‌ده‌وامه‌وه، ئه‌وا كه‌سی تر له‌شوێنیان وه‌ك جێگر دابندرێت".
هەروەها لەو هەواڵەی ئەو میدیایەی ئۆپۆزسیۆندا هاتووە " یه‌كێتی به نیازه له رێگه‌ی هه‌ره‌شه‌ی نان بڕینه‌وه فه‌رمانبه‌ران ناچار بكات بایكۆت بشكێنن".
ماوەی پێنج رۆژە لە سەرتاسەری هەرێم خۆپیشاندان دژی دواکەوتن و سیستەمی پاشکەوتی مووچە بەردەوامە، دوێنی دوای دەستکاریکردنی سیستەمی پاشەکەوتی مووچە لەلایەن حکومەت و دەزگاکانی پارتی و یەکێتی یەوە دەیانەوێت بە هەر شێوەیەک بێت کۆتایی بەو خۆپیشاندانانە بهێنن.