دۆناڵد ترامپ: بەمنزیکانە لە سوریا دەکشێینەوە

لەلێدوانێکی چاوەڕواننەکراودا سەرۆکی ئەمەریکا، دۆناڵد ترامپ رایگەیاند " بەمنزیكانە لە سوریا دەكشێنەوە و وڵاتەكە بۆ لایەنەكانی دیكە بەجێدەهێڵن".

لەمیانی وتەیەكیدا كە لە ویلایەتی ئۆهایۆی ئەمریكا پێشكەشیكرد، ترامپ سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند " لەداهاتوویەكی زۆر نزیكدا سوریا دەچینە دەرەوەو رێ دەدەین بەكەسانی دیكە كە (قەیرانی سوریا) چارەسەر بكەن".

ئەو لێدوانە نوێیەی دۆناڵد ترامپ پێچەوانەی ئەو سیاسەتەیە کە تا ئێستا لە سوریادا پیادەی کردووە.



PM:10:17:29/03/2018