سبەی کەناڵی کوردنیوزی نەوەی نوێ دەکرێتەوە

سبەینێ هەینی ٢٩ ی ئازار کاتژمێر ٦ی ئێوارە، کەناڵی کوردنیوسی نزیک لە جووڵانەوەی نەوەی نوێ پەخشی بەرنامەکانی دەستپێدەکات.

خەبات نەوزاد بەڕێوەبەری کەناڵەکە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" سبەینێ پەخشی بەرنامەکانیان دەستپێدەکەن و هەوڵدەدەن لە ئاست ئەو چاوەڕوانییەدابن کە بینەری کورد بۆ کردنەوەی کەناڵەکە هەیەتی."

بەڕێوەبەری کەناڵەکە وتیشی " کار دەکەن بۆ ئەوەی کەناڵەکە ببێتە بڵندگۆی کۆکردنەوەی هەموو دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان و بەیەک دووری لە هەموو لایەنەکان دەوەستن".

کەناڵی کوردنیوسی نزیک لە جووڵانەوەی نەوەی نوێ، لە لایەن کۆمپانیای "ئۆرەنج سکای" خاوەندارێتی دەکرێت کە کۆمپانیایەکی کەرتی تایبەتە.

هاوکات کەناڵەکە لەسەر مانگی دەستکردی نایلسات بە فریکوێنسی ١٢ هەزار و ٥٢١  ڤێرتیکاڵ پەخشی بەرنامەکانی دەکات.



PM:10:53:29/03/2018