ئەکتەری ناسراوی بواری شانۆ و فلم، نزار سەلامی لەگەڵ خانمە گۆرانبێژی ناسراوی کورد نیان عەبدوڵا دەردەکەوێت.
نیان عه‌بدوڵا له‌هەژماری تایبەتی خۆی وێنەیەکی بڵاوکردۆتەوەو لەسەری نوسیوە" لەگەڵ هونەرمەندی ڕۆح سوک نزار سەلامی".
نزار سه‌لامی له دایك بووی ساڵی 1978 شاری سلێمانییه، له چه‌ندین دراما فیلمی سینه‌مای به‌شداربووه زیاتر له ڕێگه‌ی درامای "مه‌می ئالان" ناسرا و دواتریش ڕۆڵی پاڵەوانی فیلمی ژانی گەلی بینی، له ئێستا خاوه‌نی كۆمپانیایه‌كی بواری ڕیكلام وبه‌رهه‌م هێنانی كاری هونه‌رییه، دوایین كاری هونه‌ری به‌شداری بووه له درامای "هه‌نگاوه‌كانی سه‌ر خۆڵه‌مێش".
نیان عەبدوڵا، یەکێکە لە خانمە ھونەرمەندەکانی شاری سلێمانی و لە ساڵانی نەوەدەکانی سەدەی ڕابردوو دەستی بە کاری ھونەری کردووە و خاوەنی چەندین کلیپی و گۆرانیە و ماوەیەکی زۆریش بەهۆی نەخۆشیەوە دوور کەوتبۆوە لە کاری هونەر.