کاتی هەڵمەتی هەلبژاردن لە هەرێم دیاریکرا

كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی له‌هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا كرد کە رۆژی ١٥ ی نیسانە .
رزگار حاجی حه‌مه‌ له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی، جێگری سه‌رۆكی كۆمسینۆی هه‌ڵبژاردن باڵای عێراق له‌هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند " رۆژی 15ی مانگی نیسان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌رله‌مانی عێراق ده‌ست پێ ده‌كات" .

هەڵیمەتی هەڵبژاردن بەهۆی کارەساتی ئەنفالەوە رۆژێک پاش ناوچەکانی تری هەرێم دەستپێکدەکات.

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ ساڵی 1925 دامه‌زراوه‌و ژماره‌ی كورسیه‌كانی 328 كورسیه‌و له‌هه‌ڵبژاردنی نوێش كورسیه‌ك بۆ كۆتای مه‌سیحیه‌كانی هه‌ولێر زیاد ده‌بێت و كورسیه‌كان ده‌بن به‌ 329 كورسی و دواهه‌مین هه‌ڵبژاردنیش له‌ 30ی نیسانی ساڵی 2014 به‌رێوه‌چوو بڕیاریشه‌ رۆژی شه‌ممه‌ 12/5/2018 واده‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رێوه‌ بچێت .



PM:06:46:02/04/2018