یەکێتی: دەبوایە حکومەتی هەرێم هەڵوێستی هەبوایە

وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان حکومەتی هەرێم لەسەر نەکردنەوەی فڕۆکەخانەی سلێمانی بەرووی گەشتە ئاسمانییەکان تورکیا، دەوڵەتییەکان بەبێ هەڵوێست ناوزەد دەکات.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی یه‌كێتیی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی، سەبارەت بە بڕیارەكەی توركیا بۆ رێگرتن لە دەستپێكردنی گەشتە ئاسمانییەكانیان بۆ سلێمانی و بێدەنگبوونی حكومەتی هەرێمی رایگەیاند "ئێمه‌ چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ بووین كه‌ هه‌ولێر هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی توركیا هه‌بووایه‌، چونكه‌ كاتێك حكومه‌تی عیراق بڕیاریدا فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بكاته‌وه‌، پارێزگای سلێمانی رازی نه‌بوو به‌ته‌نها فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی بكرێته‌وه".

سه‌باره‌ت به‌ هاوكاریكردنی هێزه‌كانی سوپای توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان، سه‌عدی پیره‌ رایگه‌یاند " ئێمه‌ پره‌نسیپمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێشڕه‌وی بۆ هیچ كه‌سێك ناكه‌ین".
حکومەتی تورکیا هەفتەی پێشوو لەگەڵ کردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی تورکیا بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر، داخستنی بەرووی فڕۆکەخانەی سلێمانی دا ناڕەزایەتی لای یەکێتی دروستکردووە. 



AM:09:04:05/04/2018