به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه كه رێگای دوه‌می كه‌لار بۆ پێباز به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی نه‌كراوه‌ته‌وه و به‌كارهێنانی نایاساییه و ڕێگەپێدراو نییە.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه "به‌كارهێنانی ڕێگای دوه‌می (كه‌لار بۆ پێباز) له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن حكومه‌ت و ده‌زگا فه‌رمیه‌كانه‌وه نه‌كراوه‌ته‌وه".
هاتووچۆی گه‌رمیان ئەوەی خستۆتەڕوو "به‌كارهێنانی ئه‌و ڕێگایه له‌لایه‌ن شۆفێره‌وه نایاساییه تاكو به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی نه‌كرێته‌وه".
دەشڵێت "له‌ئێستا به‌دواوه هه‌رشۆفێرێك ئه‌و ڕێگایه به‌كاربهێنێت سه‌رپێچی و سه‌ركێشی بكات و له‌كاتی رودانی هه‌ر رووداوێكدا خۆی به‌رپرسیاره و توشی سزای یاسای ده‌بێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "به‌كارهێنانی ئه‌و رێگایه هه‌ندێكجار ده‌بێته هۆی سه‌رلێشێواندنی ئۆتۆمبێلی به‌رامبه‌ر و به‌مه‌ش كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێته‌وه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هاوڵاتیان دروست ده‌بێت".
هاتووچۆی گه‌رمیان دەڵێت "داواتان لێده‌كه‌ین ئه‌و ڕێگایه به‌كارنه‌هێنن تابه‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی ده‌كرێته‌وه".