پەکەکە: فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیایان لەهەرێم خستەخوارەوە

گەریلاكانی هێزەكانی پاراستنی گەل "هەپەگە" فڕۆكەیەكی بێ‌ فڕۆكەوانی توركیایان لە ناحیەی سیدەكانی سەر بە قەزای سۆران خستەخوارەوە.

ماڵپەری رۆژ نیوزی نزیك لە پەكەكە، وێنەی فڕۆكە تێكشكاوەكەی بڵاوكردوەتەوە‌و ئاماژەی بەوەكردوە لە گوندی ڕكاوانی سەر بە سیدەكان كاتژمێر 11ی پێش نیوەڕۆی دوێنێ‌ خراوەتە خوارەوە.

ماڵپەرەكە، ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ئاسایشی پارتی دەستیان بەسەر كامێراكەیاندا گرتووە‌و هەوڵیانداوە وێنەكان بسڕنەوە، بەڵام تیمەكەیان توانیویەتی وێنەكان بپارێزێت.

سوپای توركیا، لە سنوری قەزای سۆرانەوە نزیكەی 20 كیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاكی هەرێمی كوردستانەوە‌و چەند گوندێكی داگیركردوە‌و بنكەی سەربازی كردوەتەوە.



AM:11:01:07/04/2018