ئەردەن: بێ هەڵوێست نابین ئەگەر رەغدە سەدام کۆمەکی تیرۆر بکات

سەرۆکی پەرلەمانی ئوردون رایگەیاند" ئێمە بێ هەڵوێست نابین ئەگەر رەغدەی کچی سەدام یارمەتی تیرۆر بدات".

لە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ رۆژنامەی " یوم السابع " تەروانەی سەرۆکی پەرلەمانی ئوردون وتی " مانەوەی رەغدە لە ئۆردون یاساییەو دژی یاساکانی وڵات نییەو تا ئێستا هیچ کارێکی سیاسی نەکردووە کە زەرەر بە عێراق بگەیەنێت".

سەرۆکی پەرلەمانی ئۆردون وتی " ئێمە تیرۆری کەس ناشارینەوە، ئەگەر رەغدەش کارێکی وەها بکات، ئەوا دادگا دەبێتە حەکەم و حکومدەدات".

رەغدەی کچی سەدام لە دوای رووخانی رژێمی سەدامی باوکییەوە لە ئۆردون نیشتەجێیەو، ناو بەناو لێدوانی ئاگرین دژی دەسەڵاتدارانی عێراق بڵاودەکاتەوە، کە ئەمەش بۆتە مایەی نیگەرانی بەرپرسانی شیعە لە عێراق، دوو مانگ لەمەوبەر حکومەتی عێراق ناوی ٦٠ کەسی بڵاوکردەوە کە ئەو ناوانە پاڵپشتی حیزبی بەعس و قاعیدەو داعش دەکەن، رەغدەش یەکێک بوو لەو ناوانە.



PM:02:50:07/04/2018