داعش هێرشی کردە سەر شارۆچکەی حەدیسە

رێکخراوی تیرۆریستی داعش هێرشی کرد سەر شارۆچکەی حەدیسە و داگیری کردەوە.

میدیا عێراقییەکان، بڵاویانکردەوە هێرشەکەی داعش سەرلەبەیانیی ئەمۆ دووشەممە کراوەتە سەر شارۆچکەی حەدیسە لە پارێزگای ئەنبار

زانیارییە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، کە چەکدارانی داعش چوونەتەوە ناو شارۆچکەکە و تا ئێستاش چوار کەس کوژراون و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون


ئەو هێرشەی داعش لەکاتێک دایە، کە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە مانگی 12ـی ساڵی رابردوو رایگەیاند، هەموو خاکی عێراقی لە داعش رزگار کردووەتەوە و ئەو رێکخراوە لە عێراق نەماوە



AM:08:53:09/04/2018