پارتی هەڵوێستی خۆی لەسەر پۆستی سەرۆکی هەرێم رادەگەیەنێت

پارتی کە وێنەیەکی وای پێشانی لایەنە سیاسیەکانی ترداوە، کە پۆستی سەرۆکی هەرێم کاڵایەکەو بە بەر باڵای پارتیدا کراوە، ئەمڕۆ سکرتێری مەکتەبی سیاسی ئەو حیزبە هەڵوێستی خۆی لەسەر ئەو پۆستە ئاشکرا کرد.

"فازڵ میرانی" سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای راگه‌یاندووه‌، پرسی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان خستووه‌ته‌ ئه‌ستۆی په‌رله‌مانی داهاتوو و لیژنه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم.

سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو "ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكی هه‌رێم و شێوازی هه‌ڵبژاردنی، دامانناوه‌ بۆ لیژنه‌ی ده‌ستور، ئیتر كێ كاندیدبێت ئێمه‌ كێشه‌مان نیه‌."

له‌ ساڵی 2009 ه‌وه‌ هه‌ڵبژاردن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام نه‌دراوه‌ و له‌ ئێستادا هه‌رێم به‌ بێ سه‌رۆك ماوه‌ته‌وه‌ و تائێستاش كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان و سەرۆکی هەرێم دیارینه‌كراوه‌.



PM:02:29:09/04/2018