لێدوانی ڤاڵڤێردی تایبەت بە یاری رۆمای ئیتاڵیا


ئەمڕۆ راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە، ڤاڵڤێردی، بەشداری لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵی کردوو باسی یاری رۆمای ئیتاڵی کرد.

ڤاڵڤێردی رایگەیاند یانەی رۆما بە هەمانشێوەی یاری چوون یاری دەکات و ئەوان لەسەرەتاوە بەهێرشبردن یاری دەکەن، هەرچەندە ئێمە یاری چوونمان بە باشی تەواوکردووە بەڵام هێشتا ٩٠ خولەکمان ماوەو دەبێت ئاگاداری یاریەکە بین.

ئاشکراشی کرد لەوانەیە ئێمە سبەی بدۆڕین، ئەگەر بیشدۆڕێین خراپ بەسەرماندا دەشکێتەوە بۆیە ئەمە تۆپی پێیە ئەگەری رودانی هەموو شتێک هەیە.

هەروەها رایگەیاند بۆسکێتس بە تەواوی ئامادە نیەو توشی ئازار بووە، بێجگە لەو یاریزانەش هەموو یاریزانەکانی ترم ئامادەن و هەلی بەشداریکردنیان هەیە بەرامبەر بە رۆما.



PM:11:25:09/04/2018