زیدان باسی سەرکەوتنی یانەکەی دەکات


لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵیدا، زیدانی راهێنەری یانەی ریاڵ مەدرید، باس لە گەیشتنی یانەکەی دەکات بۆ قۆناغی داهاتووی خولەکەو دەڵێت ئێمە شایەنی گەیشتنبووین.

زیدان دەڵێت زۆر قسە لەسەر ئەو لێدانە سزایە دەکرێت کە بۆ ئێمە ئەژمارکرا، بەڵام لێدانەکە دروستبوو،ئێمە شایەنی سەرکەوتن بووین بەڵام ئەوەی من پێشبینیم نەکرد ئەو گۆڵەبوو لە خولەکی ٢ی یاریەکە لێمانکرا.

وتیشی لە کاتی یاریەکە هەلی زۆری گۆڵکرنمان بۆ دروستبوو،بەڵام تۆپەکە نەدەچووە گۆڵەوە، راستە توشی زەحمەتی بووینەوە بەڵام ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگنبوو گەیشتینە قۆناغی پێش کۆتایی.



AM:01:17:12/04/2018