داعش، له باكوورى خۆرئاواى مووسڵ، هێرشی كرده سه‌ر سوپاى عێراق، هاوكات له گونده‌كانى نێوان سه‌لاحه‌دین و دیاله‌ش بینراون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیی له موسڵ به ماڵپه‌رى "عه‌ره‌بى جه‌دید"ی ڕاگه‌یاند "چه‌كدارانى داعش له‌ناوچه‌ى بعاج له باكوورى خۆرئاواى مووسڵ هێرشیان كرده سه‌ر هێزێك له فیرقه‌ى 16ی سوپاى عێراق".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه هێرشه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ بووه و پێشوه‌خت زانیاریی له‌سه‌ر بوونى چه‌كدارانى داعش له‌و ناوچه‌یه نه‌بووه، وتیشی "شه‌ڕه ته‌قه له‌نێوان سوپاى عێراق و چه‌كدارانى داعش دروست بوو".
سه‌رچاوه‌كه ڕوونی كرده‌وه، كه شه‌ڕ و ته‌قه‌كه نزیكه‌ى یه‌ك كاتژمێری خایاند، وتیشی "دواتر چه‌كدارانى داعش كشانه‌وه و هێزێكى زۆری سوپاى عێراق له‌ناوچه‌كه بڵاوه‌یان پێكرا".
هاوكات، سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیی به ماڵپه‌ره‌كه‌ى ڕاگه‌یاندووه، كه چه‌كدارانى داعش له‌نێوان گونده‌كانى پارێزگاى دیاله و سه‌ڵاحه‌دین، بینراون و له‌م گوندانه هاتوچۆیان كردووه: مه‌یته، بووكه‌نعان، بوو هه‌زال، سمێدع و زبێرات.
له 9/ 12/ 2017، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له ئاهه‌نگێكى گه‌وره‌دا، سه‌ركه‌وتنى كۆتایی به‌سه‌ر داعش ڕاگه‌یاند.