ئەوروپا لە بەرژەوەندی پەنابەران بڕیاریدا

دادگای دادوەری ئەوروپا بڕیاری دا ئەو پەناخوازانەی تەمەنیان بچووكە، دەتوانن داوای كۆكردنەوەیان لەگەڵ خێزانەكانیان پێشكەش بكەن،  تەنانەت ئەگەر بەر لە تەواوكردنی ئەو مامەڵەیە بگەن بە تەمەنی پێگەیشتن.

دادگاكە دوێنێ پێنجشەممە بڕیاری دا بەوەی ئەو پەناخوازانەی گەیشتوونەتە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا و تەمەنیان بچووكە، خوار تەمەنی پێگەیشتن، دەتوانن داوای كۆكردنەوەیان بە خێزانەكانیان پێشكەیش بكەن و ڕایگەیاندووە "ئەوان دەتوانن ئەو داواكارییە بكەن تەنانەت ئەگەر بەر لە تەواوكردنی مامەڵەكانیان بگەن بە تەمەنی پێگەیشتن".

لە گەرمەی تەنگژەی چوونی بەلێشاوی پەناخوازان بۆ ئەوروپا لە 2015دا، 96 هەزار و 465 منداڵ لەوانەی جیا لە خێزانەكانیان گەیشتبوونە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا، داوای پەناخوازیان كردبوو، بەڵام دواتر ژمارەیان كەمتر بووەوە.

ئەو بڕیارەی دادگای دادوەریی ئەوروپا لەكاتی چاوخشاندنی دادگاكە بە دۆسیەیەك لە هۆڵەندا هات كە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە داوای هاووڵاتییەكی ئەریتیریاییان رەت كردبووەوە بە وەرگرتنی مۆڵەتی مانەوەی كاتی بۆ خێزانەكەی كە لە تەمەنێكی بچووكدا گەیشتبووە هۆڵەندا.



AM:09:16:13/04/2018