عادل موراد بۆ سپی: تەندروستیم باشە

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی تێکچونی دۆخی تەندروستی عادل موراد، سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی، لەڕێگەی "سپی"یەوە باس لە دۆخی تەندروستی دەکات.

ئەمڕۆ هەینی لە بەشێک لە میدیاکانەوە هەواڵی تێکچونی دۆخی تەندروستی عادل موراد، سکرتێری ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی بڵاوبووەوە و هەندێک میدیا ڕایانگەیاند ناوبراو توشی جەڵتە هاتووە و دۆخی تەندروستی ناجێگیرە.

عادل موراد، لە لێدوانێکیدا تایبەت بۆ "سپی" ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە و وتی "ئەو هەواڵانەی دەڵێن کە توشی جەڵتەی دڵ هاتووم ناڕاستە و چەند ڕۆژێک لەمەوپێش کەمێک ناساغ بووم و ئێستا تەندروستیم باشە".

عادل موراد وتیشی "لە ئێستادا لە ماڵەکەی خۆمم لە کۆڵن، هەردوو هاوڕێی خۆشەویست عەدنان موفتی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی و بەهرۆز گەڵاڵی، کادری پێشکەوتووی یەکێتی لەگەڵمدا ماونەتەوە".



PM:06:28:13/04/2018