بانگەشەی هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد

کاتژمێر ١٢ هەڵمەتی هەڵبژرادنی پەرلەمانی عێراق لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی دەستی پێکرد، هاوکات ئەو هەڵمەتە لەشاری کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانی تریش دەستیپێکرد.

کورد لە هەرێمی کوردستان و لە ناوچە جێناکۆکان بەهۆی یادی سی ساڵەی تێپەڕبوون بەسەر تاوانی ئەنفالدا رۆژێک هەڵمەتی هەڵبژاردن دواکەوت، ئەمشەو کاتژمێر ١٢ بانگەشەکە دەستی پێکرد.

کورد لە پەرلەمانی ئێستای عێراق خاوەنی ٦١ کورسییە، چاودێران پێیانوایە بەهۆی ناکۆکی نێوان لایەنە کوردیەکان و بوونی چەند لسیتێکی جیاجیا بە تایبەتی لە ناوچە جێناکۆکەکان، ئەمە جگە لەوەی لە دای ریفراندۆم و رووداوی ١٦ ی ئۆکتۆبەرو داگیرکردنی کەرکوک و ناوچە جێناکۆکان و دەرکردنی پێشمەرگەو هێزە ئەمنیەکانەوە، پێشبینی کەمبوونەوەی دەنگی کورد دەکرێت.
 

AM:01:08:15/04/2018