بانگەشەی هەڵبژاردن جووڵەی بازرگانیی دەخاتە چاپخانەکانەوە
لیست و قەوارە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە بڕیار وایە لە 12ی ئایاری ئەمساڵ بەڕێوەبچێت، بەشێوەیەکی بەرچاو رویانکردوەتە چاپخانەکان و ده‌رفه‌تی باشیان بۆ ئه‌و چاپخانانه رەخساندووە، کە ماوه‌یه‌كه به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعشەوە ئیشه‌كانییان به‌ره‌و كزی رۆیشتبوو.
سۆران عه‌بدولڕه‌حمان، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی چاپخانه‌كانی كوردستان و خاوه‌نی چاپخانه‌ی شه‌هاب له شاری هه‌ولێر بە ئاژانسی ئانادۆڵی راگەیاندووە،" هه‌ڵبژاردنی ئه‌مساڵی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2014 جیاوازییه‌كی زۆری هه‌یه، له ئه‌مساڵدا كۆمیسیۆن به ئاماده‌كاری و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی باشتر و ره‌خساندنی ده‌رفه‌ت و كاتی زیاتر بۆ كاندید و قه‌واره‌كان بۆ خۆئاماده‌كردن كاتێكی زیاتری ره‌خساندووه، ئه‌مه‌ش وایكردوە چاپخانه‌یه‌كان زیاتر خۆیان ئاماده‌بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ئیشوكاره‌كان و كاندیده‌كانیش زیاتر له‌رووی كوالیتی و بانگه‌شه و دروشمه‌كانییانه‌وه باشتر خۆیان ئاماده‌بكه‌ن".
له‌باره‌ی نرخی چاپ و كه‌لوپه‌له‌كانیشه‌وه، سۆران عه‌بدولڕه‌حمان ئاماژەی بەوەداوە "نرخی كه‌لوپه‌ل و مادده‌كان له ئێستادا رێژه‌ی نزیك به 10 له‌سه‌دی هاتووه‌ته سه‌ر له چاو پێشوو، به‌ڵام دیار نییه هۆكاره‌كه‌ی چییه ئایا جیهانییه و له‌دونیا ئه‌و كه‌لوپه‌ل و كاغه‌زانه زیادبوون، یان هۆكاری شه‌ڕ و شتی له‌و بابه‌ته‌یه، له‌به‌رامبه‌ردا نرخی چاپ هاتووه‌ته خواره‌وه به رێژه‌ی 15 بۆ 20 له‌سه‌د كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر كۆی چاپكردنی دروشم و بانگه‌شه و به‌رنامه‌ی كاندیدان و پۆسته‌ره‌كانییان ده‌بێت".
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی چاپخانه‌كانی كوردستان باس لەو جوڵە بازرگانییە دەکات کە بەهۆی بانگەشەی کاندید و قەوارە سیاسییەکانی هەرێم کەوتووەتە نێو چاپخانەکانەوە و دەڵێت، چه‌ند ساڵێكه به‌هۆی شه‌ڕی داعش و قه‌یرانی دارایی و ئه‌و كێشانه‌ی دیكه كه هه‌ن چاپخانه‌كان كه‌وتبوونه دۆخێك كه تاراده‌یه‌كی زۆر بازاڕیان كه‌م بووبوویه‌وه، به‌ڵام ئێستا له‌رێگه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخه‌كانییان و ده‌رفه‌ت له چه‌شنی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیسانه‌وه خه‌ریكه ده‌كه‌ونه‌وه سه‌ر پێ، به‌تایبه‌ت چه‌ندین پارێزگای دراوسێی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانن و كاندید و قه‌واره‌كانییان دێن لێره ریكلام بۆ خۆیان چاپ ده‌كه‌ن، وه‌كو كاندیده‌كانی مووسڵ و تكریت و شوێنی دیكه‌ش، ئه‌مه‌ش وایكردووه ئه‌و چاپخانانه‌شی كه پێشتر بێ ئیش بوون یان كرێكارییان كه‌مكردنه‌وه ئێستا دووباره بكه‌ونه‌وه ئیشكردن و سه‌رقاڵ بوونه‌ته‌وه".
باسی لەوەشکرد، "له هه‌رێمی كوردستان و عێراقیشدا كاغه‌ز هێشتا فاكته‌ری به‌هێزه بۆ كاندیده‌كان و بانگه‌شه‌كانییان، چونكه هێشتا شێوه‌ی كلاسیكی ریكلامی گرنگی زیاتری پێده‌درێت و باوه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هێشتا كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه به‌ته‌واوه‌تی هه‌مووی خاوه‌نی ئینته‌رنێت نییه تا بچێت و ئاگاداری تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و هه‌واڵه‌كان بێت، بۆیه هێشتا ریكلامی له‌چه‌شنی هه‌ڵواسینی وێنه و پۆسته‌ر له پێشه‌وه‌یه".
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 15ی نیسانی 2018، بانگه‌شه‌ی حزب و قه‌واره و هاوپه‌یمانێتی و كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌پێی رێنماییه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دەستیپێکرد، کە بڕیار وایە لە 12ی ئایاری 2018دا، هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بەرێوەبچێت، تیایدا حەوت هه‌زارو 188 كاندید له نزیك به 100 قه‌واره و هاوپه‌یمانێتی ركابه‌رایه‌تی له‌سه‌ر 329 كورسیی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن.
AM:11:57:15/04/2018