پۆلیسی سلێمانی راگەیەندراوێک لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردن بڵاودەکاتەوە
پۆلیسی سلێمانی داوا لە کاندید و لایەنە سیاسییەکانی لیستە جیاوازەکانی هەڵبژاردن دەکات کە بە شێوەیەکی هێمنانە بانگەشە بۆ لیستەکانیان بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ"سپی" نێردراوە ئاماژە بەوەدەکات، بەڕێوەبەرایەتییەکەیان لەکاتی بەڕێوەچونی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان ڕێوشوێنی پێویست دەگرێتەبەر، ئەوەش بەمەبەستی پاراستنی بانگەشەکاران و دابینکردنی هێمنی و ئارامی بۆ هاوڵاتیان و شوێنە گشتیەکان."
پۆلیسی سلێمانی داواش لە لە کاندید و لایەنە سیاسییەکانی لیستە جیاوازەکانی هەڵبژاردن دەکات، کە بە هێمنی بانگەشە بۆ لیستەکانیان بکەن و دووربکەونەوە لە توندوتیژی و بێزارکردنی هاوڵاتیان.
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 15ی نیسانی 2018، بانگه‌شه‌ی حزب و قه‌واره و
هاوپه‌یمانێتی و كاندیده‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی
عێراق دەستیپێکرد کە بڕیار وایە لە 12ی ئایاری 2018 بەرێوەبچێت، کە تیایدا حەوت
هه‌زارو 188 كاندید له نزیك به 100 قه‌واره و هاوپه‌یمانێتی
ركابه‌رایه‌تی له‌سه‌ر 329 كورسیی په‌رله‌مانی ده‌كه‌ن.
PM:02:24:15/04/2018