ڤیدال نەشتەرگەری بۆ دەکرێت


ڤیدالی یاریزانی هێڵی ناوەندی یانەی بایرن میونخی ئەڵمانیا، بەهۆی پێکان لە ئەژنۆیدا بڕیارە نەشتەرگەرییەکی بۆ بکرێت.

رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی بڵاوی کردەوە، ڤیدال ناتوانێت ئامادەی یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ببێت بەرامبەر بە یانەی ریاڵ مەدرید ، ئەمەش بەهۆی ئەوەی یانەکەی نەشتەرگەری بۆ ئەو یاریزانە ئەنجام دەدات و ماوەیەک لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە.

ڤیدال پێشتر ماوەی زیاتر لە مانگێک لە یاریکردن دوورکەوتەوە، بەڵام لە رۆژی یەکشەممە بەشداری بەشێک لە راهێنانەکانی یانە باڤاریەکەی کردوودواتر دووبارە توشی پێکان هاتەوە.



PM:09:08:16/04/2018