بە ڤیدیۆ.. ئالآ تاڵەبانی ئەوەی ژێر بەڕە دەخاتە سەر بەڕە

ئالآ تاڵەبانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی کە چەند رۆژێکە " تەجمید " کراوە هاتە دەنگ و دەڵێت کاسەکە پڕبووە.

لە ڤیدیۆیەکدا کە ئالآ تاڵەبانی وەلآمی مەکتەبی سیاسی دەداتەوەو لەسەر ئەو بڕیاری "تەجمیدەکەی" و بەناشەرعی ناوزەدی دەکات و دەڵێت" دژی پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتییە".

لەسەر لێسەندنەوەی موڵک و ماڵ، ئالآ تاڵەبانی ئاشکرای دەکات کە هەموو موڵکەکانی، موڵکی تایبەتی خۆیەتی و تەنها یەک ئۆتۆمبیلی یەکێتی لایە، داوا دەکات موڵک لەو کەسانە وەربگیرێتەوە کە موڵک و ماڵی یەکێتی بەکار دەهێنن بۆ دژایەتیکردنی یەکێتی، هەروەها دەڵێت دەبوایە ئەو بڕیارە بەرامبەر د.نەجمەدین کەریم بدرایە کە ماڵ و موڵکی یەکێتی لایە.

ئالآ تاڵەبانی کە پەرلەمانتاری یەکێتیەو ئێستا خۆی لەسەر لیستێکی عەرەبی سونی هەڵبژاردووە، داوا دەکات لێکۆڵینەوە لە مەلا بەختیار بکرێت کە دوو ملیۆن دۆلاری لە پارتی وەرگرتووەو کەس نازانێت چۆن خەرج کراوە، هەروەها لێکۆڵینەوە لەو بەرپرسانەی یەکێتی بکەن کە لەریفراندۆمدا پارەیان لە پارتی وەرگرتووە. ئەو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە بۆی نییە لەمن بپرسێتەوە، دەبێت لەو بپرسنەوەو بەڵگەکان لای شێخ لاهورە.

ئەو جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە کەسی نییە " قژ لول" تا بینێرێتە سەر خەڵکی کەرکوک و ئازاری خەڵک بدەن".

" باسی چوونی من دەکەن بۆ ناو حیزبێکی تر، من نەچوومەتە حیزبێکی تر، من چوومەتە نێو ئیتلافێکی نیشتمانی، من یەکێتیم، ئەو کارەشم بەئاگاداری هێرۆ خان و ماڵی مام جەلال کردووەو ژمارەیەکی لە ئەندامانی سەرکردایەتی"، ( وەک ئالآ تاڵەبانی دەڵێت).

ئەو لەکۆتاییدا دەڵێت " من ئەوەی کردوومە لەرابردوو شانازی پێوەدەکەم و بەردەوام دەبم".

ئالآ تاڵەبانی پێێوایە دوای مردنی جەلال تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا، کورد سەرکردەی تیانیە بیربکاتەوە.
 
  



AM:11:28:18/04/2018