دی ئێن ئۆ 61 ملیۆن دۆلاری لە حکومەتی هەرێم وەرگرت

كۆمپانیای (دی ئێن ئۆ)ی نه‌رویجى رایگەیاند، بری 61 ملیۆن و 68 هەزار دۆلاریان له‌بری به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له‌ كێڵگه‌ی نه‌وتی تاوكێ لە حکومەتی هەرێم  وەرگرتووە.

بەپێی بەیاننامەیەکی كۆمپانیای (دی ئێن ئۆ)، "بەهاوبەشی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای گه‌نه‌ڵ ئینه‌رجی، له‌بری به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی مانگی كانونی دووه‌می 2018، له‌ كێڵگه‌ی نه‌وتی تاوكێ، بڕی 56 ملیۆن و 44 هه‌زار دۆلارىیان له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه‌".

کۆمپانیاکە ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، هەر له‌ مانگی كانونی دووه‌می ئەمساڵدا بڕی پێنج ملیۆن و24هه‌زار دۆلای دیکەیان لە حکومەتی هەرێم وەرگرتووە، کە دەکاتە %3ی داهاتی نه‌وتی تاوكێ".


PM:02:50:18/04/2018