ئه‌ردۆغان واده‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی راگەیاند

سه‌ركۆماری توركیا، ئاشكرایكرد، لە رۆژی ٢٤ی حوزه‌یرانی ئەمساڵ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و هه‌ڵبژاردنی گشتیی په‌رله‌مانی وڵاتەکەی ئەنجامدەدرێت.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، لە میانی کۆبونەوەی لەگەڵ دەوڵەت باغچەلی تاوتوێی پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختیان كرد و لە پاش کۆبونەوەکە له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار رایگەیاند، " هه‌لی هه‌ڵسه‌نگاندنی پێشنیازه‌كه‌یمان سه‌باره‌ت به‌ پێشخستی هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و په‌رله‌مان كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی گوزارشتی لێوه‌كرد، بۆ ره‌خسا".

سه‌ركۆماری توركیا وتیشی، "گەیشتوونەتە رێككەوتن لەگەڵ دەوڵەت باغچەلی، سەرۆكی پارتی بزووتنەوەی نەژاد پەرەستی مەهەپە، کە لەرۆژی 24ی حوزەیرانی 2018، هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆمار و پەرلەمان لە توركیا بەڕێوەبچێت".


PM:04:46:18/04/2018