سه‌عدی پیره وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ڵێت"ئاڵا تاڵه‌بانی به‌بێ پرسی یه‌كێتی خۆی له‌سه‌ر لیستێكی عه‌ره‌ب كاندید كردووه،هه‌روه‌ها ڕه‌تی ده‌كاته‌وه ماڵی مام جه‌ڵال ئاگاداری خۆ كاندید كردنی ناوبراو بوبێتن.
سەعدی پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لەسەر ئەو گرتە ڤیدیۆیەی دوێنێ بڵاویکردەوەو دەڵێت" بەئاگاداری ماڵی تاڵەبانی خۆم کاندیدکردووە لەسەر لیستێکی عەرەبی، ده‌ڵێت"حاكم قادر له‌هێرۆ خانی پرسی ئاگاداری خۆ كاندید كردنی ئاڵا تاڵه‌بانی له‌سه‌ر لیستێكی تر؟هێرۆ خان وتی"نه‌خێر من ڕازی نه‌بووم، ئاڵا تاڵه‌بانی هاتووه بۆلام باسی ئه‌وه‌ی بۆ كردوم كه بۆ خۆی كاندید بكات له‌و لیسته وه چۆن خزمه‌تی هێرۆ خان ده‌كات، به‌ڵام من ڕازی نه‌بوم و ڕه‌تمكرده‌وه."
سه‌عدی پیره وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌ده‌نگی ئه‌مریكای وتووە"ئه‌و بڕیاره به‌ته‌نها تایبه‌ت نییه به‌ئاڵاخان، به‌ڵكو تایبه‌ته به‌هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی لیستی یه‌كێتی كاندیدن، یاخود كار بۆ لیستێكی تر ده‌كه‌ن،من له‌و كۆبونه‌وه‌یه نه‌بووم به‌ڵام ئاگادارم هه‌ریه‌كه له‌به‌ڕێزان جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی و لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كتبی سیاسی یه‌كێتی، ئاڵا خانیان ئاگاداركرده‌وه تا (١٢-٤) ده‌بێت خۆی ساغ بكاته‌وه بەلام ئه‌و بڕیاری مانه‌وه‌ی له‌و لیسته‌دا."
وته‌بێژی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی دا و وتی"(٣٨ )ئه‌ندام نه‌بوون ٢٨ ئه‌ندام بوو هه‌ندێك ،وه سێ بژارده‌مان خسته ده‌نگدان،یه‌كه‌م ده‌ربكرێت له‌یه‌كێتی،یا سڕبكرێت تا كۆنگره،یا بمێنێته‌وه ١١ كه‌س ده‌نگیان دا به‌وه‌ی سڕبكرێت،من خۆم له‌گه‌ڵ ده‌ركردن نه‌بوم چونكه ئێمه ئه‌ومان بۆ سه‌ركردایەتی هه‌ڵنه‌بژاردووه تا ده‌ریبكه‌ین، وه یاسا ناساكانی په‌رله‌مان له‌و كۆبونه‌وه بون ئه‌وان ئه‌و بابه‌ته‌یان به یاسایی زانی."
وتیشی"بۆیه بانگنه‌كراوه بۆ ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه چونكه ئه‌و پێشتر مۆڵه‌تی تا(١٥)ی مانگی خرابووه به‌رده‌ست."
ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی کەدوو خولیشە ئەندامی پەرلەمانی عێراقەو ماوەیەکی زۆریش سەرۆک کۆماربووە، لەم هەڵبژاردنەدا خۆی لەسەر لستێکی سونە هەڵبژاردووە.